گرنگی بە دیجیتاڵ بوون لە کاتی پەتای جیهانگیریدا
- August 6, 2020
- Business

نووسینی: دونیا محمد
ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) کاریگەری چۆن بووە لەسەر بازرگانی لە جیهاندا:
ڤایرۆسی کۆرۆنا بە شێوازێکی به‌ردەوام کاریگەری خستۆتە سەر ده‌روون و تەندروستی و بازرگانی و ئابووری و دامه‌زراندن له جیهان. ئەم پەتای جیهانگیرییە بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو کاریگەری نه‌رێنی خستۆته سەر بەرهەمی بازرگانی و فرۆشتن و بازاڕ گێری. له‌هه‌مان كاتدا هه‌ڕه‌شه‌یەکە بۆ سه‌ر ژیان و بژێوی خه‌ڵكی. خاوەن کارەکان له هه‌وڵدان بۆ به‌رده‌وامیدان به بزنزهكانیان. ئەوان بەرپرسن لە تەندروستی کارمەندەکانیان و له‌هه‌مان كاتدا لە قازانج و داهاتیان. ئه‌م پەتای جیهانگیرییە کاریگەری نه‌رێنی خستۆتە سەر هەموو کەرتێك، وەک:
- كه‌رتی په‌روه‌رده
- كه‌رتی ڕۆشنبیری و بازرگانی
- خزمه‌تگوزاری خواردن و مانه‌وه
- كه‌رتی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردن وبونیادنان
- كه‌رتی توێژینه‌وه‌ی زانستی و ته‌كنیكی
- كه‌رتی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی
- خزمه‌تگوزاری زانیاری و ئاسانكاری
- به‌رهه‌مهێنان و کەرتهكانی تر
هه‌موو ئه‌وانه كێشه‌ی به‌رده‌وامیدانی بزنزهكانیان هه‌یه چونكه هه‌ڵسوكه‌وتی كڕیاڕ و ئه‌زموونی خزمه‌تكردن و كاركردنیان له گۆڕاندایە و خاوەن کارەکان تووشی قەیران بوون لە بەڕێوەبردنی بزنزهكانیان لەم ماوەیه‌ی پەتای جیهانگیریدا.
هەندێک له بزنزه‌كان ده‌رفه‌تیان له‌م بهڕهنگاربوونەوەیەدا دروستكردووه و به‌شێوازێكی سه‌ركه‌وتوو پلانی هه‌نووكه‌یی به‌ڕێوه‌بردنیان داناوه تایبه‌ت بۆ ئه‌م تهنگهنهژییه، له‌كاتێكدا ئه‌وانی تر شكستیان هێناوه لە بەردەوامبوونی كاره‌كانیان.
پی دەبلیو سی (PWC) : کە لە چه‌ند ده‌زگایه‌كی تۆڕی جیهانی پێکدێت، ئاماژەیان بەوە کردووە کە چالاکییەکانی کار لە هەموو جیهاندا خاوبۆتەوە و بۆتە هۆکارێک بۆ کەمبوونەوەی داهاتی کۆمپانیاکان هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه لەم کاتەدا هەناردە و هاوردەکردنی کۆمپانیاکان به هۆی ئه‌م په‌تا جیهانگیرییه‌وه بەرەو ئاستێکی نزم ڕۆشتووه. سەلامەتی و تەندروستی کارمەندەکان و کڕیارەکان بۆتە کێشەیەك بۆ بەڕێوەبەرەکان. به‌ڕێوه‌بردن و ڕه‌فتاركردن له‌گه‌ڵ مەترسی و به خه‌مڵاندنی گه‌شه کارێکی ئاسان نییە.
بە پێی دواین لێدوانی “KPMG” ده‌زگای تۆڕی جیهانی، ئاماژه كراوه كه پێشەواکانیش ڕووبەرووی گۆڕانکاریەکانی تەکنەلۆژیا دەبنەوە، کۆمەڵگا و پێشبینیەکانی بەکارهێنەرەکان دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشارەکە و ستراتیژییەکان دەبێت به‌پێی ڕێکخراوەکان بێت تاکو ئەنجامی درێژخایەنی هەبێت بۆ هاوبەشەکان.
له‌دوای توێژینەوە له كه‌رتی بزنزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، ئەوەمان دەستکەوت کە چەندەها کەرت لە مەترسیەکی بەرزی ئابووریدان. کۆمپانیا سەرکەوتووەکان بەردەوام لە گۆڕانی ڕێگای نوێدان و خۆیان دەگونجێنن لەگەڵ پلانی نوێ و زانیاری نوێ. بە پێی مکنزی، ده‌زگای بەڕێوەبردنی ڕاوێژکاری، کۆمپانیاکان پێویستە ئامادەبن بۆ چاکسازی و دروستکردنی ستراتیژی بازاڕگێڕی نوێ.
ڕێبازی نوێی بازاڕگێری (ماركێتین):
دابینكردنی خه‌رجییه‌كان له ماوه‌ی په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنا خاڵێکی زۆر ترسناك وگرنگە. توێژه‌ران پێیان وایه كه ده‌بێت وەبەرهێنان بكرێت لە دانانی ستراتیژییەک بۆ ماركێتینێكی درێژ خایه‌ن بۆ ناساندنی برانده‌كه‌ت. KPMG نێودەوڵەتی چەند پێشنیارێكی سەرکەوتووی داناوە بۆ هەر خاوەن کۆمپانیاییەک کە لە بەرچاوی بگرێت وەك:
- هه‌ڵمه‌تێك بۆ دانانی پلان و خه‌رجییه‌كان و پێداچونه‌وه‌ی بودجه و جووڵه‌كردن به شێوازێكی خێرا بۆ دانانی كامپه‌ینی ماركێتینێكی به‌رهه‌مدارتر .
- پێداچوونەوەی گرێبەست و هاوپەیمانییە کۆنەکان لە پێناو دۆزینەوەی خەرجی و تێچووە زیادەکان و خەمڵاندنی ئامانجەکان. پاشان هەڵبژاردنی ئەو ئاژانسانەی کە دەتوانن لەکاتی دروستدا ناوەڕۆکی گونجاو بۆ براندەکەت دەستەبەر بکات.
- وەبەرهێنان لە کەمپەینی مارکێتینگ بە پلەی یەک گرنگی پێبدرێت. ئاڵانگاریكردنی كامپهینهكان له پێناو ناساندنی برانده‌كان به شێوازێكی دروست و كاركردن له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتیه‌كانی كۆمپانیا به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵگا.
- له كاتی دۆخه ناجێگهرهكاندا وه‌ك په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌ڵسه‌نگاندنی بزنزهكهت كارێكی گرنگه. لێره‌دا ئامار و داتاكان یارمه‌تیده‌رن بۆ ئه‌وه‌ی كه به شێوازێكی كاریگه‌ر چاودێری خه‌رجیه‌كان و كاردانه‌وه‌ی كڕیاره‌كانت بكه‌یت.
له ماوه‌ی ئه‌م ڤایرۆسەدا بزنزه‌كان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی و هه‌ل ده‌بنه‌وه له هه‌مان كاتدا. كۆكردنه‌وه‌ی داتا و به دیجیتاڵ بوون یه‌كێكن له‌و خاڵه پێشنیار كراوانه بۆ ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ده‌رباز بن له‌م قه‌یرانه‌و بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ بزنزهكهیان بمێنێتەوە و به‌رده‌وام بێت. ” ده‌زگا ڕێکخراویهكان و كۆمپانیاكان پێویستە لەسەر به‌ڵگه بڕیار بده‌ن نەک لەسەرئاستی بڕیار و هه‌ستی تاكه‌كه‌سی” (KPMG،نیسان ٢٠٢٠).
سه‌ره‌ڕای دووركه‌وتنه‌وه‌ی تاكه‌كان له‌یه‌كتر له جیهاندا به هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه ده‌بینین هێشتا ئاستی ته‌كنه‌لۆجیا و تۆڕه په‌یوه‌ندیه‌كان هه‌ر له ههڵكشاندایە، بەهۆی ئەمەوەیە لێکۆلەرە جیهانییه‌كان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له گه‌شه‌دان و دانانی سه‌رمایه‌ی خۆیان له وه‌گه‌ڕخستنی دیجیتاڵ ماركێتین.
نوێکاری له کاردا لە ماوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا:
” ئه‌گه‌ر داهاتووی نیشتیمانمان دیجیتاڵ بێت، كه‌واته ئه‌وه ئێمه‌ین كه ده‌بێت بونیادی بنێین. ”
(سه‌رده‌می چاودێری سه‌رمایه‌داری، شۆشانا زوبۆف، ٢٠١٩)
پێشکەوتنی بزنز گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه چونكه چیتر ده‌ستی كار فاكته‌رێكی گرنگی به‌رهه‌مهێنان نییه و تەکنەلۆژیا بەشێوازێكی به‌رچاو ئه‌م جێگۆڕكێیهی كردووه. خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانکارییەکان وه‌كو کۆمپانیا هۆكارێکی سەرەکی سەرکەوتنه. وە لە ئێستادا گەورەترین خۆگونجاندن ئه‌وه‌یه كه بیری دیجیتاڵی له ناو ئیشه‌كاندا فه‌راهه‌م بكه‌یت. سه‌رده‌می بزنزی هاوچه‌رخ گه‌شه‌دانه به ته‌كنه‌لۆجیا و تۆڕه پهیوەندییهكان.
له پێناو ئه‌مه‌یه كه ئه‌م دۆخه ناجێگیره به‌كاربهێنی، وه‌ك هه‌لێك بیبینی و بڕیاربده‌یت به پێی بارودۆخه‌كه بۆ سوود وه‌رگرتن له بازرگانی ئهلهكترۆنی و دیجیتاڵ ماركێتین، كه ئه‌مانه پلانی درێژخایه‌نن كه ده‌بێت به زووترین كات جێبه‌جێ بكرێت. ڕێكخراو و كۆمپانیاكان پێویسته گه‌شه بده‌ن به ته‌كنه‌لۆژیای ناوخۆیی له ده‌زگاكاندا و كارمه‌نده‌كانیان فێربكه‌ن كه چۆن كه‌رسته‌كانی ئۆنلاین به‌كاربهێنن.
بۆچی دیجیتاڵ ترانسفۆرمهیشن ئەوەندە گرنگە؟
” به هاتنه ناوه‌وه‌ی دیجیتاڵ، كلتوری بازرگانی بۆ هه‌میشه‌یی گۆڕا”
(ئامانج عه‌لی: دامه‌زرێنه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری كلیك عێراق ، كۆنفرانسی ئای تۆك، ٢٠١٩ )
دیجیتاڵ ترانسفۆرمهیشن ده‌رئه‌نجامی ئه‌رێنی هه‌یه بۆ بزنزهكهت له كاتێكدا ته‌كنه‌لۆژیا هه‌لت بۆ دابین ده‌كات بۆ دووباره بونیادنانه‌وه‌ی بزنزهكهت و زیادكردنی داهاته‌كه‌ت. بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه باری ئاسایی، كۆمپانیاكان پێویستیان به خێرایی هه‌ڵمه‌ت و تێڕوانینێكی به به‌هایان هه‌یه بۆ كڕیاره‌كان.
ئەو کۆمپانیایانەی کە له‌م دۆخی په‌تایه‌دا به ڕزگاربوو ده‌بیندرێن هۆكارێكن بۆ خێراتر كردنی دیجیتاڵ ترانسفۆرمهیشن له بزنزهكاندا. برانده سه‌ركه‌وتووه‌كان له ڕێگه‌ی سوودبینی له خزمه‌تگوزاریه‌كانی دیجیتاڵه‌وه بگه‌ن به كڕیاری نوێ. به‌و شێوازانە ده‌توانن خۆیان باشتر بونیاد بنێنه‌وه.
توێژینەوەکان له جیهاندا ده‌ریده‌خه‌ن كه كۆمپانیا سه‌ركه‌وتووه‌كان به به‌رده‌وامی پێداچوونه‌وه ده‌كه‌ن بۆ بزنزهكهیان و خێراتر ده‌چنه ناو دیجیتاڵ و ته‌كنه‌لۆژیاوه. باشترین كۆمپانیاكان به خێرایی گه‌شه ده‌ده‌ن به كه‌ناڵه‌كانیان له ناو دیجیتاڵدا. ئاماری پێشكه‌وتوو به‌كارده‌هێنن بۆ به‌ده‌ستهێنانی داتای نوێ.
چه‌ند چالاکیه‌كی فرۆشتن ده‌توانێت كێشه‌كانی بزنز چاره‌سه‌ر بكات. بۆ ئه‌وه‌ی دووبارە بتوانن ده‌ست به كار بكه‌نه‌وه، گرنگه بەپێی بەرنامە و ستراتیژی کار بکەن، کەناڵی دیجیتاڵیان هەبێت، وەبەرهێنان و ئەزمونی نوێ تاقی بکەنەوە. گۆڕین بۆ ناو جیهانی دیجیتاڵی و لەو ڕێگەیەوە کار کردن باشترین چارەسەرە هەتا بتوانن بەسەر قەیرانی ئابووریدا زاڵببن کە کۆرۆنا دروستی کردووە.
ئایا توانیوتە لە کاتی هەبوونی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنادا کارەکەت بپارێزی؟
About Us And This Blog
We are a digital marketing company with a focus on helping our customers achieve great results across several key areas.
Request a free quote
We offer professional SEO services that help websites increase their organic search score drastically in order to compete for the highest rankings even when it comes to highly competitive keywords.