کلیک عێراق هەنگاوێکی گەورە دەنێت لەبەەوپێشبردنی گەشتو گوزاری هەرێم

Click Iraq in the Ministry of Travel and tourism

 

سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای کلیک عێراق  کۆبوەوە و رایگەیاند، هانی کارسازانی بواری دیجیتاڵی دەدات  تا لە هەرێمی کوردستان توانا و ژێرخانی کارسازی خۆیان بۆ زیاتر پیشخستنی کەرتی گەشت و گوزار بەگەربخەن.

ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ ئامانج عەلی هاودامەزرێنەری ئاڤێستا گروپ و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کلیک عێراق و ئەڤین محمەمەد بەرێوەبەری گشتی کلیک عێراق ، بەرەوپێشبردنی زیاتری کەرتی گەشتڤو گوازر و بەبازارکردنی تاوتوێکرد و هەردوولا پێشنیارەکانی خۆیان لەوبارەیەوە ئاڵوگۆڕکرد.

ئامانج عەلی لە وتەکانیدا، جەختی لەگرنگی بەبازارکردنی دیجیتاڵی کەرتی گەشتو گوزار کرد لە هەرێمی کوردستان و ئاماژەی بەوەدا، گەشتیاران چیتر تەنها پشت بە بریکارەکانی گەشت یاخود بابەتی ناو گۆڤارەکان نابەستن بۆ بڕیاردان لەکاتی گەشتکردنیاندا بۆ ناوچە جیاوازەکانی گەشت وگوزا . وتیشی “بەکارهێنانی نوێترین ئامرازەکانی تەکنەلۆجیا سەرچاوە دیجیتالیەکانی  تری گەشتیارانی تێڕوانینێکی زیاتر بە گەشتیاران دەدەن و یارمەتیدەر دەبن لە تێپەڕاندنی سنورەکان و  و هانی زیاتری گەشت و پێشخستی کەرتی گەشت و گوزار دەدەن”.

سەبارەت بە دانانی رێگەچارەیەکی ستراتیژی بۆ پڕکردنەوەی کەموکوڕییەکانی کەرتی گەشت و گوزار لە هەرێم  دڵنیاییدا   لە بەگەرخستنی ئەجێندا و ستراتیژێکی درێژخایەن  بۆ بە دیجاتڵکردنی کەرتی گەشت و گوزاری هەرێم و بەنێودەوڵەتیکردنی لەرێگەی هۆکارە پێشکەوتووەکانی بواری تەکنەلۆجیا.

لای خۆشیە ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان بەڵێنی ئەوەیدا کە کۆمپانیاکانی بواری گەشت و گوزار و ناوچە گەشتیارییەکان ناچار بکات کە بەگوێرەی پلان و ستراتیژیەکی ورد و پلان بۆ دارێژراو زیاتر کارەکانیان ئاوتەی دیجیتاڵی بکەن و هانی گەشتیاری بیانی بدرێت لەو رێگەیەوە کە زیاتر گەشت بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم بکەن.

لەکۆتای کۆبونەوەکەدا هەردولا ئامادەیی و هەماهەنگی خۆیان بۆ بە دیجیتاڵکردنی کەرتی گەشت و گوزار بدەن لەرێگەی کۆنفرانس و زنجیرە وۆرکشۆپی تایبەت بە هۆشیارکردنەوە کۆمپانیا و کەرتە تایبەتەکانی بواری گەشت و گوزار  لە گرنگی و رۆڵی دیجیاڵ مارکێتینگ لە پێشخستنی کەرتی گەشت و گوزار.

Click Iraq in the Ministry of Travel and tourismClick Iraq in the Ministry of Travel and tourismClick Iraq in the Ministry of Travel and tourism

 

 

About Us And This Blog

We are a digital marketing company with a focus on helping our customers achieve great results across several key areas.

Request a free quote

We offer professional SEO services that help websites increase their organic search score drastically in order to compete for the highest rankings even when it comes to highly competitive keywords.